فیلمی به‌ڵگه‌یی “له داوێنی دار به‌ڕوو” له ده‌رهێنانی مه‌هدی نوورمحه‌ممەدی له فێستیڤاڵی ژیانی ئاژه‌ڵداران له ژاپۆن خه‌ڵات کرا.
ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌ییه باسی ژیان و به‌سه‌رهاتی سمۆره‌کان له دارستانه به‌ڕووه‌کانی پارێزگای ئیلام له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌کات.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه به‌هۆی خۆڵبارین و ئاگره‌وه داره‌ستانه داربه‌ڕووه‌کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تووشی زیانی زۆر بوون و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سمۆره‌کان له‌م دارستانانه دروست کردووه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه مه‌هدی نوورمحه‌ممەدی ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌ی دروست کردووه.
فێستیڤاڵی ژیانی ئاژه‌ڵداران هەر دوو ساڵ یه‌کجار له ژاپۆن به‌ڕێوه ده‌چێت و یه‌کێکه له باشتیرن فێستیڤاڵه‌کانی فیلم له بواری ژینگه و ژیانی ئاژه‌ڵداران له‌سه‌ر گۆی زه‌وی.
فیلمی له داوێنی دار به‌ڕوو له‌گه‌ڵ ۲۹ فیلمی به‌ڵگه‌یی دیکه له ئاستی جیهان کێبڕکێ کردووه.
ئه‌م فیلمه تاکوو ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی دیکه‌ش وه‌ک خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی پارادیزۆ له ئیتالیا، نامۆر له به‌لجیکا، منیگۆت له فه‌ره‌نسا، شوالیه‌ی زێڕین له ڕووسیا و ماتسالۆ له ئێستۆنی به‌ده‌ست هێناوه.











