بەبۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە یادی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی هەینی ١٩ی خاکەلێوە لاوانی خوێنگەرمی ئیلام و رێبوارانی رێبازی شەهید تالب بەساتیوەند، لە بەرەبەری ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات ، تێکۆشەران و لاوانی سەر بە ڕێکخستنەکانی ئەو یەکیەتییە لە شاری دێرینی ئیلام بەبڵاو کردنەوەی تراکت و درووشمی تایبەت لەشاری ئیلام، پەیمانی رێز و وەفایان لەگەڵ یەکیەتیی لاوان دووپات کردەوە.
ئەو شوێنانەی چالاکی تەبلیغیان لێبەڕێوەچوو بریتین : لە پارکی کودەک، وروودی دانیشگای ئیلام، ناوەندی شار و جادەی خروجی ئیلام
بەشی تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوان بەو بۆنەوە دەستخۆشی بە لاوانی شۆڕشگێڕی ئیلام دەلێ و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ.