رۆژی شه‌ممه ١٨ ی خاکه‌لێوه ( ٧ ی ئاوریلی ٢٠١٨ ) له سه‌ر بانگهێشتی پارتی دێمۆکراتی گه‌لان شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان پێکهاتوو له هاورێیان ئیبراهیم زێوه‌یی و مه‌ولوود سواره له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که بۆ به‌شێک له حیزبه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستاندا پێک هاتبوو، به‌شداری کرد.
سه‌ره‌تا په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی ” هە.ده.په ” سه‌باره‌ت به پرسی کورد له باکوری کوردستان و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان قسه‌ی کرد و ناوبراو فۆکوسی خسته سه‌ر پێویستی یه‌کریزی و یه‌کبوونی کورد و به تایبه‌ت به‌سترانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له راستای وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی کورد ، دایه قه‌ڵه‌م.
دواتر رێگا درا که به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که راوبۆچوون و تێبینی و پرسیاره‌کانی خۆیان بێننه گۆرێ و له‌و پێوه‌ندییه‌ش دا ئیبراهیم زێوه‌یی راوبۆچوون و تیبینییه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به قسه‌کانی خاتوو په‌روین بوڵدان هێنایه به‌ر باس و رایگه‌یاند و گوتی :
یه‌کریزی و یه‌کبوون و به تایبه‌ت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام به‌داخه‌وه ریزبه‌ندی حیزبه‌کانی کوردستانی و نه‌بوونی هێڵێکی سووری نه‌ته‌وه‌یی و له‌به‌ر چاوگرتنی مه‌سڵه‌حه‌تی ته‌سکیی حیزبایه‌تی وله لایه‌کی دیکه‌ش خۆبه‌زلزانی و نادیده‌گرتنی حیزب و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی ، هۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ به‌دی نه‌هاتنی کۆده‌نگی و یه‌کریزی و یه‌کبوونی گه‌لی کورده.
دواتریش عوسمان بایده‌میر کورته باسێکی له سه‌ر دۆخی ناله‌باری کورد و ناته‌بایی له پاڕجهکانی دیکه‌ی کوردستان کرد و به‌تایبه‌ت فۆکۆسی زیاتری خسته سه‌ر رۆژاوا و باشوری کوردستان.
پێویسته بگووترێ که ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزب له هه‌ولێر سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی نه‌بوونی یه‌کرێزی و سه‌رنه‌گرتنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها گرینگی و قازانجه‌کانی یه‌کریزی و به‌سترانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ” وار ” وتووێژی کرد.