ماوەی مەحکوومیەتی دەستبەسەرکراوێکی خەڵکی پیرانشار پاش ساڵێک گرتن دیاری کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنیری کوردستانو کورد جەلال عوسمانی کوڕی سولەیمان، خەڵکی پیرانشار و دانیشتووی سائینقەڵا، کە زستانی رابردوو لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە تاوانی سیاسی گیرابوو، چەند ڕۆژ لەمەوبەر ماوەی مەحکوومیەتیەکەی بۆ بڕایەوە.
ناوبراو کە لە مانگی رەشەمەی ڕابردووەوە، بە تاوانی پێوەندی بە یەکێک لە ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان، قۆڵبەستو لە بەندیخانەی ورمێ زیندانی کرابوو، لەم دواییانەدا بە ساڵێک و ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
شایانی باسە وادیارە مانەوەی بەندی بۆ ساڵێکو زیاتر لەوەش لە بەندیخانەکاندا بێ ئەوەی ماوەی مەحکوومیەتەکەی ڕوون کرابێتەوە، شتێکی ئاساییەو دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هیچ کات بە پیویستی نەزانیوە لەم بارەیەوە وڵامێک بە بەندی و بنەمالەکەی بداتەوە.