کەسێکی دیکە لە هێزەکانی رێژیم کە لە ناوچەی شنۆ بڵاوەیان پێکراوە کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شنۆوە پێمان گەیشتوە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە سنووری کێلەشین جێگیر کراون، کەسێکیان لێ دەکوژرێ. ئەو هێزانە لە مازەندەرانەوە بۆ ئەو ناوچەیە هێنراون و جگە لەوەی بەڵەدی ناوچە نین، سەبارەت بە بوونی هێزی پێشمەرگەی دیموکرات لە ناوچە سنوورییەکان، تووشی ترسو دڵەڕاوکێی زۆر بوون.
بە پێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاویەکی تایبەت بە تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان گەیشتوە، ئەو چەکدارەی ڕیژیم بە هۆی تەقەی چەکدارێکی پێرسۆنێلی جێگیر لەو سنوورە کوژراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەو هیزە بۆ ئەوەی کوژراوەکە بکەوێتە لیستی بونیادی شەهید و ئیمتیازاتی تایبەت بنەماڵەکەی بگرێتەوە، هێرش ودەسرێژی پێشمەرگەیان وەک هۆی کوژرانەکەیان راگەیاندوە.
شایانی باسە خەڵکی ناوچە تەرمی ئەو کوژراوەیان لە نەخوشخانەی شنۆ دیوە.