کاک خالید سەبووریان ناسراو بە “پینەچی” خەڵکی ئاوایی شێخان و دانیشتووی شاری شنۆ بەداخەوە دوو حەوتە لەمەوبەر لە دەوروبەری میاندواو تووشی مارپێوەدان دەبێ و، بۆ چارەسەری دەچێتە نەخۆشخانەی شاری میاندواو کە هیچ کارێکی بۆ ناکەن و تەنیا دەرزی بێژان کردنی لێدەدەن و دەڵێن کە پادژەهریان لێداوە کە چی لێشیان نەدابوو.
دواتر دوای دوو رۆژ لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ورمێ بۆ ماوەی دەرۆژ لە ژێر چاوەدێریدا بوو، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە گیانی لەدەستدا.
کاک خالید لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٢ی هەتاوییەو، لە ساڵانی ٥٧ تا ٥٩ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە.
ناوبراو کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر ولایەنگرێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی ناوەختی کاک خالید سەبووریان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.











