هەیئەتێکی کومیتەی بەڕێوەبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ لەگەڵ رێکخراوی مافی مرۆڤی هێلسینکی نۆروێژی لە سەر پرسی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، تیرۆر لە دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی، زیندانی و لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کۆبووە.
رۆژی چوارشەممە، ٤ی ئاپریلی ٢٠١٨ی زایینی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ، پێکهاتوو لە بەڕێزان سۆران شێرزاد، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب، کەریم ئەڵڵاوەیسی، بەرپرسی بەشی پێوەندییە نۆروێژییەکانو ئیدریس ئابدە هاوکاری کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ لەگەڵ بەڕیز “گونار ئیکووی شیلدال” لە بەرپرسانی باڵای رێکخراوی مافی مرۆڤی هێلسینکی نۆروێژی لە ناوەندی ئەو رێکخراوە لە ئۆسڵۆ کۆبوونەوە.
سەرەتا بەرێز “گونار ئیکووی” کورتەیەکی لە سەر مێژووی رێکخراوەکەیان، کارو چالاکیی و چوارچێوەی رێکخراوەکەیان و جوغرافیایی کارو چالاکییەکانیان پێشکەش کرد وتی: ئەم رێکخراوەکەیان بەشێکە لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نۆروێژی کە لە چەندین وڵاتی دنیا کارو چالاکی دەکات. لە چەند قاڕەی جیهان تێدەکۆشێ و لە وڵاتانی ئوروپایی، ئاسیای ناوەندی، ئامریکای باکوور، وڵاتانی پێشووی ژێر چەتری یەکیەتیی سۆڤییەت و باڵکانی غەربی و عێراق بە تایبەتی کار دەکات و ئاشکرای کرد کە لە حەول دادەبێ چوارچێوەی کاری رێکخراوەکەیان ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش بگرێتەوە و لە داهاتوو ئامادەی هاوکارییە بۆ پرسەکانی پێوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
دوای وتەکانی بەڕیزیان هەیئەتی حیزب، باسێکی گشتی لە سەر ئامانج و بەرنامەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەک دێمۆکراسی، دیاریکردنی مافی چارەنووس، سێکۆلاریسم، کۆمەڵگای مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ خستە بەرباس کە سەرنجی خانەخوێی بۆ لای خۆی راکێشا.
بەشێکی تر لە باسەکەی هەیئەتی کۆمیتە، ئاماژە بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بوو کە مافی سەرجەم کەمینە نەتەوەیی و ئاینییەکان پێشێل دەکات، لە کاتێکدا کۆنڤانسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤی ئیمزا کردووە!
کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و ئازادیخوازانی کردوە بە کردارێکی ئاساییی، زیندانیانی سیاسیی زیندانی و ئێعدام دەکا کە باسی کوشتنی خوێندکاری کوردی ئیلامی، شەهید تالیب بەساتیوەند لە ژێر ئەشکەنجەدا و مەترسی حوکمی ئێعدامی رامین حوسێن پەنایی و تیرۆری فەرماندە قادر قادری و سەباح رەحمانی تازەترین نموونەکانی ئەو پێشێلکارییانەن و چەند دێکۆمێنتێک لەو بوارە دا ڕادەستی ئەو رێکخراوەیە کرا.
دوا بە دوای وتەکانی هەیئەتی حیزب، بەڕێز گونار چەند پرسیارێکی ئاراستەی هەئیەتی حیزب کرد کە لە لایەن هاوڕێیانەوە وڵامی پێویست درانەوە.
هەروەها بەڕێزیان ئامادەیی خۆی و رێکخراوەکەیانی بۆ هاوکاری پێویست راگەیاند.
لە کۆتایی باسێکی چڕو پڕی، یەک سەعاتو نیویدا، کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.