نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئێران ده‌ڵێ، به‌هۆی خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌ی ڕابردوودا شیمانه‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه له ماوه‌ی ٤ده‌یه‌ی داهاتوودا نرخی هه‌ر دۆلارێك بگاته ٣ میلیۆن تمه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی فارس، ئه‌حمه‌د هێمه‌تی، نوێنه‌ری شاری سێمنان، سۆرخه و مێهدی شار له مه‌جلیس ڕۆژی ڕابردوو له‌باره‌ی نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی ئێران گوتی، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ئێران به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێ له ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌ی داهاتوودا نرخی هه‌ر دۆلارێك له ٣ میلیۆن تمه‌ن تێده‌په‌ڕێ.
نوێنه‌ری مه‌جلیس و ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئومیدی ده‌ڵێ، نرخی درای ئێران له ماوه‌ی‌٤ ده‌یه‌دا ٥٠٠ به‌رابه‌ر دابه‌زیوه و ئه‌وه‌ی به كاره‌سات زانی.
ناوبراو گوتی، كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی و ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی ئابووریی و دراوی ئێران تا ئێستا ڕاڤه‌یه‌كی دروست نه‌كردووه و نه‌یانتوانیوه پێش به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار بگرن.
هاوكات مه‌سوومه ئاقایوو عه‌لیشاهی، نوێنه‌ری شه‌بسته‌ر و ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی ئابووریی مه‌جلیسی ئێران وێڕای ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار گوتی، له ساڵی‌١٣٩٧ نرخی ئاوسان ده‌بێته دوو ڕه‌قه‌می.
ئابووریناسانی ئێران نرخی ئاوسان له ساڵی ٩٧ سه‌دی ١٢ بۆ ١٥ ڕاگه‌یاندووه. و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه ده‌وڵه‌ت ناتوانێ له‌باره‌ی پێوه‌ره‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری كارێكی ئه‌وتۆ بكا.
بانكی ناوه‌ندیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكای ٤٤ ریاڵ به‌رزكرده‌وه و بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخی ٣٧٨٣ تمه‌ن داناوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی ئێران له سنووری ٥ هه‌زار تمه‌ن تێپه‌ڕیوه و هه‌ر هه‌مان ڕۆژ یه‌ك دۆلار له بازاڕه‌كانی تاران به 5 هه‌زار و ٢٣ تمه‌ن مه‌عامه‌له كراوه. سه‌ڕافییه‌كان دۆلاریان تێدا نیه و ده‌سفرۆشه‌كانی دۆلار بازاڕیان گه‌رمه.