• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بزه‌ی شه‌هید هه‌ڵناوه‌رێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2018/04/06
جۆری بابەت: ئەدەب

لەوکاتەوه‌ بەتەمای کۆچی دارستان، سێدارەتان بۆ داخستین ئەم نیشتمانە کەژاوه‌، بزەی شەهید ڕادەژێنێ. ئاخر لێرە، سروود بەباڵای شاخه‌وە دەشنێتەوە، چیا شۆڕابەی داربەڕوو دایپۆشیوە و لەگەڵ هەر تاوەبارانێ سەدان چرۆ سەردەر ئەکا.

ئێمە، لەنسلی تاریخ و بووژانەوەین، بەتاڵانی سەرچاوەکان، بە ڕیکلامی هێندێک ڕۆژنامەی خوێنڕیژ و بیری وەحشی و حیکایەتی قوم و تاران نابڕێنەوه. لە قەسیدەی وەرگێرانی سیاسەتا لە بۆسەی گلارەی شەوا چووینە نێو چەخماخەی برووسکەی عه‌شقەوە، ئەمانەتی ئەو فریشتەباڵ سوورانەین لەچخاری ئەم میژووەدا لە دووتووانەی شەو و ڕۆژا حەرەسی ئەونیشتمانەن. ڕاستە سەرم، پڕە لەگوڵە فرمێسکی میکونۆس و، دڵم پڕە لە شەتاوی قوڵپەی سەرچاوەی ‌ڤیه‌ننا و، قیبلەم بۆتە،گەرمێنی غوربەتی سوور و، هەربستێ لەو بەرەهووتە دەریایەک خوێنی جامانە و هەزاران گوللەی سەر دڵی حەشار داوم. ئەوانەش زۆرن لە سڕی ئەم ناوەدا باڵایان کرد، بەڵام هەی هۆ، کوا سەنگەر و لووتکەی چیا کۆڵ ئەبنەوە؟ ئەوە نیە غوربەت خاکە و خاکیش نه‌قشە و قەڵاش خەریکی وەچەرخانی مێژوویە و، هەموو ڕۆژێ لەو سێدارەی چوارچراوە بە چل ساڵ فتۆای جەهلەوە، هێشتا ئەشق ئەروێ بەسەر هەڵگوردەوە و؛ لەئیلامەوە بۆ سنە و، لە کرماشانە و بۆ ورمێ ئه‌یگوێزنەوە. ڕەنگە بڵێن کەسکی ئەم بەهارە شێعرە و گوڵەساباتی ئەم وەرزە بە ساواقی بورجی ژان و زریکەمان هەڵ ئەوەرێ. سەدان ساڵە لەنێو دەفری سینگی سەرما، ژەهری تاوانی یەک مەراق بە چوار پیاڵە دەخۆمەوە، من لە ئەنفالی سپی و سوور تێپەریوم، لەنێو درزی گاشەبەردا ئەژیمەوە. وەرن سەیری ئەم بزە کەن لە ڕۆژهەڵات، تا گوڵخونچەی دەمی ناسر نەپشکوێ مناڵانی پێ ناکەنن… هەتا وەهاب و کاکەگیان گڕیان بە شەوەوە نەنا ئاسمان نەبوو بە چراخان… تا مامۆستا عەلی نه‌نگوت خۆر لە ئاسۆ دەرنەکەوت… پێتان وابوو لەو گەرمەسێرەی گەرمێنا، شەهید سالار هەڵ دەقرچێ و ناڵەشکێنە دەتوێتەوە؟ لەم وەرزی نوێبوونەوەشدا، هەرهەمان ئازاری پێشوو لە منارەی سەری سێدارەتانەوە هەڵی کرد و، لە قەندیل تۆپەگوڵیگی سەر لێوی چاوی فراندم، بەڵام قەندیل هەر مایەوە و شەبەقی هەر بریسکەیەک لەو گوللانە کابووسی خستە نێو خەوی تیرۆرەوە و زامەکانی شەهید قادر کۆڵان کۆڵانی تاریکی پشکنین و، ڕەشەشەوی داخراوتانی هەڵدایەوە و، لە پەخشی چاوی جیهانا بوو بە بەڵگەی نفرت لە نەحسی سەرشۆری و دوامقیاسی خوداییتان.

ئێستا لاوک، حەیران، هۆرە و سیاچەمانە، بە یەک ئاواز ئەوینی گیان بۆ چەلەنگیی ئەو تەوارە ئەهۆننەوە لە سەنگەری ئازادیدا لەگەڵ ڕووحی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی دەدوێ.. من لێرەوە نیشتمانی خۆم دەبینم ستڕانێکی گەردن کێلە و، لەگەڵ کۆری شەهیدانا جێژن ئەکا و، ئەوانیش کفنیان هەر ئاڵە و، خونچەی لێویان هەڵناگەڕی و هەڵ ناگەڕی و؛ دێموکراتیش موژدەی نەورۆزی هیوایە و سەرئەنجامی خۆشەوستی…

( لە ژمارەی ٧٢٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist