به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری كرماشان پاش دوو مانگ ڕاگرتن له گرتنگه‌كانی ئیتلاعات بۆ زیندانی دێزڵ ئابادی كرماشان گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێكی كورد به ناوی عه‌بدولڕه‌حیم نه‌زه‌ری، كوڕی شوكروڵا كه به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو پاش لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی دێزڵ ئابادی كرماشان گواسترایه‌وه.
ناوبراو خه‌ڵكی شاری كرماشانه و ڕۆژی یه‌كی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوو له ده‌روازه‌ی شاری جوانڕۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بۆ گرتنگه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌و شاره گواسترایه‌وه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا گواستنه‌وه‌ی بۆ بەندیخانەی كرماشان، هیچ زانیارییه له شوێنی ڕاگرتنی و بارودۆخی ته‌ندروستی ناوبراو ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو ته‌نیا ئه‌وه‌یان پێ گوتبوون كه هاوكاریی حیزبه كوردییه‌كانی كردوه و، بۆیه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی 12ی ڕێبه‌ندانی ساڵی پێشوو چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی سه‌عید ئێقباڵی له شاری كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كرا و پاش لێكۆڵینه‌وه قه‌راربوو به دانانی بارمته‌ی 100 میلیۆن تمه‌ن ئازاد بکرێ، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی توانای ماڵی و دانانی بارمته تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له زینداندا ماوه‌ته‌وه.
ناوبراو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانی دیكه‌ی خۆی و دیاری كردنی دانانی بارمته بۆ گرتنگه‌كانی ئێڤین گواسترایه‌وه و حه‌وتووی ڕابردوو بۆ له قه‌ره‌نتینه‌ی ئه‌و زیندانه‌دا بوو قه‌راربوو بۆ به‌ندی گشتیی زیندان بگوازرێته‌وه.
ناوبراو هاوكات له‌گه‌ڵ 6 كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی مه‌حمود مه‌عسومی، نادر ئه‌فشاری، سه‌عید سه‌یفی جیهان، داریوش زه‌ند، شیما بابایی و بێهنام موسیوه‌ند له شاره جیاجیاكانی دیكه‌ی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و هه‌موویان به دانانی بارمته ئازاد كران و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به هۆی بێده‌ره‌تانی نه‌بوونی توانای ماڵی نه‌یانتوانیوه بارمته بۆ كوڕه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و له زیندان ئازادی بكه‌ن.
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، لانیكه‌م 932 هاووڵاتیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێکراوە