سادق زیبا كه‌لام سه‌باره‌ت به فیلتێركردنی تێلگرام له ئێران ده‌ڵێ، گریمانه‌ی ئه‌وه بكه موعجه‌زه‌یه‌ك ڕوو بدا و هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابخرێن یان فیلتێر بكرێن، ئێران له‌گه‌ڵ له‌شكری بێكارانی دنیای مه‌جازی چ ده‌كا؟
حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌ركۆماری ئێران له كاردانه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌گه‌ر فیلتێركردنی تێلگرام ڕایگه‌یاند كه “كۆماری ئیسلامیی ئێران به په‌یامه‌كان هاته‌سه‌ر كار و هه‌میشه له هه‌وڵی نه‌هێشتنی سانسۆڕدا بووه نه ئه‌وه‌ی كه فیلتێركردن و داخستنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ژیانی خه‌ڵك به‌و قسانه تێك مه‌ده‌ن. له‌و قه‌یرانه بێكارییه‌دا له بۆ خۆتان خۆڵ له دۆی خۆتان مه‌ده‌ن.”
به‌دوای ده‌نگۆی فیلتێركردنی تێلگرام له به‌ره‌ره‌ی ساڵ نوێ‌دا شه‌پۆلی نیگه‌رانیی له نێو به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه دروست كرد. هه‌ندێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیسیش ڕایانگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی “ئێرتباتات” داخستنی تێلگرامی ڕاگه‌یاندووه و جێگره‌وه‌یه‌كیشی بۆ داناوه به‌ڵام پاش چه‌ند ڕۆژ پێوه‌ندیی گشتیی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه شتێكی دیكه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بڕیاراتی كۆتایی له سه‌ره‌وه ده‌درێ و چاوه‌ڕوانی دوایین بڕیارین و عه‌لائه‌دین بروجێردی یه‌كێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیس پێشوازی له داخرانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه كرد.
پێشتر حه‌سه‌ن ڕۆحانی به‌ڵێنی دابوو كه وه‌زیری “ئێرتباتات” هیچكات ده‌ست له‌سه‌ر دوگمه‌ی فیلتێكردن داناگرێ. به پێی قسه‌كانی ناوبراو شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ڕۆحانی پێش به فیلتێركردن بگرێ.
هه‌ر به دوای قسه‌كانی حه‌سه‌ن ڕۆحانیدا ڕێژیم پاشه‌كشه‌ی به خۆیه‌وه بینی و ٢ ئه‌ندامی دیكه‌ی مه‌جلیس و وته‌بێژی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایانگه‌یاند كه تێلگرام فیلتێر ناكرێ و هیچ مه‌رجه‌ع و دامه‌زراوه‌یه‌كی مافی داخستنی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییان نیه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌فته‌ری كۆنتڕۆڵ دارایی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش مۆڵه‌تی به كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یدا كه ئینترنێت ئازاد و خۆڕایی بۆ خه‌ڵكی ئێران دابین بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یكدا ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران ده‌كا و پێشتر به‌ڵێنی به خه‌ڵكدابوو كه ئینترنێتی خۆڕاییان بۆ دابین بكا و ئێستاش له هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ورده‌كارییه‌كانیدایه و به‌و زووانه ده‌گاته ئێران.
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له حالێكدا خه‌ریكی سانسۆر و داخرانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه كۆمپانیای گۆگڵ به‌و زووانه له ڕێگه‌ی‌١٨٠ماهواره‌وه ئینترنێت بۆ هه‌موو جیهان ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه هیچ وڵاتێك ناتوانێ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له ئینترنێت بێ به‌ش بكا.