په‌روه‌نده‌ی لانیكه‌می هه‌قده‌سته‌كان هێشتا نه‌به‌ستراوه و خاوه‌نكاران له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌قده‌ستی كرێكاران دژایه‌تییان هه‌یه.
شورای باڵای كار له دوایین ڕۆژه‌كانی ساڵدا ڕایگه‌یاند كه هه‌قده‌سته‌كان سه‌دی ٨/١٩ په‌سندكرا و بڕیاری كۆتایی قه‌راربوو دوایی پشووی نه‌ورۆز بدرێ.
لانیكه‌می هه‌قده‌سته‌كان یه‌ك میلیۆن و ١١٤ هه‌زار تمه‌ن ڕاگه‌یه‌ندرا. به‌ڵام خاوه‌نكاران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه هه‌قده‌سته‌كانی سه‌دی ٢/٨ به‌رز بكرێته‌وه و نوێنه‌رانی مه‌جلیسیش پێیان وایه ده‌بێ سه‌دی ١٢ به‌رز بكرێته‌وه.
عه‌لی خودایی له ئه‌ندامانی كرێكاریی شورای باڵای كاری ئێرانه كه ڕۆژی ڕابردوو به هه‌واڵده‌ریی كاری ئێرانی ڕاگه‌یاند كه هه‌ندێك له نوێنه‌رانی خاوه‌نكاره‌كان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌ر بۆیه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنابڕن.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌دی ١٢ی هه‌قده‌سته‌كانی به باش زانی و پێی وایه كرێكارانیش پێیان خۆشه و ده‌ڵێ ئاماده نیم به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران فیدای خێرایی و زه‌مه‌نی بڕیاردانی ده‌وڵه‌ت بكه‌م.
خودایی له به‌شێكی دیكه‌ی له قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، سه‌دی ٨٢ كرێكارانی ئێران هه‌قده‌سته‌كانیان لانیكه‌م یه‌ك میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار تمه‌نه كه به لایه‌كی خه‌رجییه‌كان ڕاناگا.
شورای باڵای كار له حاڵێكدا هه‌قده‌ستی كرێكارانی یه‌ك میلیۆن و١١٤ هه‌زار تمه‌ن ڕاگه‌یاند كه دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان به‌پێی سه‌به‌تی لانیكه‌می ژیانی ڕۆژانه ٥ میلیۆن تمه‌نیان داوا ده‌كرد كه له ساڵی نوێ په‌سند بكرێ.
وه‌زیری ته‌عاون، كار و خۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كان به باش ده‌زانێ و ویست و داواكارییه‌كانی دامه‌زراوه كرێكارییه‌كان به زۆر ده‌زانێ.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانی كرێكاریی شورای باڵای كار له دامه‌زراوه كرێكارییه هاوته‌ریبه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ك “خانه‌ی كارگه‌ر” و شورای ئیسلامی كار هه‌ڵده‌بژێردرێن و دامه‌زراوه كرێكارییه سه‌ربه‌خۆیه‌كان هیچ ڕۆڵیان له بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌قده‌سته‌كان نیه و ته‌نیا ده‌توانن بێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رببڕن.