ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە گۆرانیبێژێکی کوردی بانگ و لێكۆڵینەوەی لێکرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێو خۆییەکان، گۆرانیبێژێکی کورد بە ناوی “وەلی حسێنی” خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات کرا و پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
هێزەکانی ئیتلاعات هەڕەشەیان لەم گۆرانیبێژە کوردە کردووە کە نابێ لە جەژنە نەتەوەییەکانی کوردستاندا بەشداری بکا و گۆرانی بڵێتەوە. ئەگەر ئامۆژگارییەکانی ئێمە پشتگوێ بخا ڕووبەڕووی حوکمی قورسی دادگا دەبێتەوە و هەڵسوکەوتی قانوونی لەگەڵ دەکرێ.
ئەوە چەندەمین جارە، ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکان ئەم گۆرانیبێژە بانگ دەکەن و لێکۆڵینەوەی لێ دەکەن.
شایان باسە چەند ڕۆژ لەوەپێش هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر بەڵگەنامەکانی کەسێکی دیکەی کورد، بە ناوی “بێهزاد خزری” دا گرتووە و دوای بانگکردنی ناوبراویان دەسبەسەریان کردوە و تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.