• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی کۆڕیادی شەهید مەنسوور ئاڕوەند لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/06/17
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە بەڕێوەبردنی کۆڕیادێک یادو بیرەوەریی شەهید مەنسوور ئاڕوەند، تازەترین شەهیدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەرز ڕاگرت.
لەو کۆڕیادەدا کە ڕۆژی چوارشەممە، 27 ی جۆزەردان بەبەشداریی سەدان کەس لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەڕێوەچوو، ڕێز لە گیانفیدایی شەهید مەنسوور ئاڕوەند‌ نراو یادو بیرەوەریی ئەو شەهیدە سەربەرزە، بەرزڕاگیرا.
کۆڕیادی ڕیزگرتن لە یادو بیرەوەریی شەهید مەنسوور بە سروودی ئەی شەهیدان دەستی پێکردو دوایە قادر وریا، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە وتارێکی پێشکێش کرد.
قادر وریا لە قسەکانیدا بە کورتی باسی ژیانی شەهید مەنسوور ئاروەند‌و هەڵسووڕانی مەدەنی‌و وەرزشیی ئەو بۆ کۆکردنەوەی لاوان لە دەوری یەکتر بۆ وەرزش‌و دوورکەوتنەوە لە لادانەکان‌و خزمەتکردن بە نیشتمانی کرد.
بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پاشان پەڕژایە سەر چالاکی‌و هەڵسووڕانی شەهید مەنسوور لە ڕیزی تەشکیلاتیی حیزبی دێموکڕات‌و ئەوی بە نموونەی نەسرەوتن‌و کۆڵنەدان لە پێناو خزمەت بە نیشتماندا ناوبرد. قادر وریا گوتی: مەنسوور کاتێک گیراو دوای ئەوەی حوکمی ئێعدامیشی بەسەردا سەپا، لە زیندانیشدا کەسێکی باوەڕبەخۆ ونموونەی خۆڕاگری‌ بوو.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بە ئاماژە سیاسەتی زەبروزەنگی کۆماری ئیسلامی بۆ کپکردنی دەنگی ئازادیخوازیی خەڵک گوتی تەمەنی ئێعدام و لە سێدارە لەگەڵ مێژووی ئەو رێژیمەوە ئاوێتەی یەکترین‌و، ئەو رێژیمە سیاسەت‌و بەرنامە‌و بناغەی دەسەڵاتی خۆی نەک بۆ وەڵامدانەوە بە ویست‌و داوای خەڵک، بەڵکوو بۆ زیاتر مانەوە لە دەسەڵات‌و مانەوەی خۆیەتی‌؛ هەر بۆیەش قەت لە ئێعدامی تێکۆشەرانی کورد لە کوردستان‌و ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش درێخی نەکردوە. ئەوەندەش بۆ کوردو حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش دەگەڕیتەوە، کورد لە ئێران یەکەم نەتەوە بوو کە سەری بۆ کۆماری ئیسلامی دانەنواند، هەر بۆیەش رێژیمی ئیسلامی لە رێگای ئاسمان‌و زەوییە بە ئاگرو ئاسن جوابی داوا رەواکانی کوردی داوەتەوە. بۆ حیزبی دێموکراتیش گیانبازی‌و لەداردرانی رێبەران‌و تێکۆشەرانی شتێکی تازە نییە، حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەردەمی دوای ڕوخانی کۆماردا پێشەواکەی، پێشەوا قازی محەممەدو یارانی لە مەهاباد، بۆکان‌و سەقز لە پێناو سەربەرزیی نەتەوەو نیشتماندا لە دار دران‌و ئێعدامی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە هەموو بڕگەکانی مێژووی خەباتی ئەو حیزبەدا بۆتە بەشێک لە مێژوو، شوناس‌و قوربانیدانی ئەو حیزبە لە خەباتی نەتەوایەتیدا.
قادر وریا گوتی ئێعدامی کەماڵ دەباغی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، تەها حەق‌تەڵەب، مەنسوور حەقپوور، خالید خورشیدی، ڕه‌شاد حوسێنی، ڕەزا کەریمی تەنیا چەند ناوێک لەو سەدان کەسە لە لیستەی سەربەرزیی شەهیدانی کوردستانن کە لە زیندان‌و لەلایەن رێژیمەوە ئێعدام کراون‌و ئێستاش بە دەیان تێکۆشەری ئەو حیزبە لە زیندانەکانی ڕێژیمدا بەند کراون کە حوکمی ئێعدام‌و دریژخایەنیان بەسەردا سەپاوە.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رەخنەی لەو کەس‌و لایەنانە گرت کە لە هەمبەر ئێعدامی تێکۆشەرانی کورد بێدەنگن، بەبیانووی ئەوەی ئەوانە بە چەک بەرەنگاری ریژیم بوونەتەوە. قادر وریا گوتی کاتێک ئەو رێژیمە بە هەموو شێوەیەک‌و بە هەموو چەکێکی سووک‌و قورس کەوتۆتە سەرکوتی خەڵک، چۆنە ڕەخنە لەوە دەگیردرێ کە ڕۆڵەکانی کورد بۆ بەرگری لە خۆیان چەکیان بەدەست بێ.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە
شەریفترین ئینسانەکان، خەباتکارترین کەسەکان ئەوانەن بە چەک بەرگری لە خەڵک و نیشتمانەکەیان دەکەن.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا پەیامی لویس ئایالا، سکرتێری ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست بۆ خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی ئێعدامی مەنسوور ئاروەند، تازەترین شەهیدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خوێندرایەوە.
لە درێژەی بەرنامەکانی ئەو کۆڕیادەدا خالید وەنەوشە، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە سەر چۆنیەتیی پێوەندیی تەشکیلاتیی شەهید مەنسوور ئاروەند بۆ بەشداران دوا.
خالید وەنەوشە بە پێداگری لە سەر ئازایەتی‌و بوێریی شەهید مەنسوور لەسەر ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبییەکانی گوتی ئەگەر پێشتر مەنسوور هەر ئی بنەماڵەکەی بوو، لە مێژساڵ بوو ڕۆڵەی حیزبی دێموکرات‌و لە ئەمڕۆوە کوڕی هەموو خەڵکی کوردستانە.
خوێندنەوەی شێعرێک لەلایەن شاعیر هەست ناسک ئەحمەد قادری‌، خوێندنەوەی شێعرێکی نادر قازی بەو بۆنەیە لەلایەن سۆیلا قادری‌و پەیامی بنەماڵەی شەهید مەنسوور ئاروەند‌ لەلایەن خالید یوسفی‌و پێشکێش‌کردنی چەند سروود چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادە بوون.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist