بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان!
هەواڵی کۆچی ناوادەی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین.
کاک دلۆڤان ڕۆڵەیەکی خەباتکاری کورد لە بنەماڵەی بارزانییەکان بوو کە لە پێناو سەرخستنی بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورددا زۆری چاشت. نەمر دلۆڤان بارزانی لە هەموو ماوەی ژیانیدا، چ لە ئاوارەیی و چ لە شۆڕش و خەباتی کورددا بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەیدا تێکۆشا، بەڵام مەرگی ناوەخت مەودای نەدا بەری یەکجاریی زەحمەت و خەباتەکەی بە چاوی خۆی ببینێ.
بەو بۆنە خەمناکەوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، جەنابی کاک مەسعوود بارزانی و هەموو بنەماڵەی بارزانییەکان دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا خەم و پەژارەتان بێ.
ڕووحی نەمر دلۆڤان ئیدریس بارزانی بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ئامانجە بەرزەکانی بۆ سەرخستنی خەبات و شۆڕش و ڕزگاریی نەتەوەیی کورد وەدی بێ.
براتان مستەفا مەولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢/٤/٢٠١٨