کۆنگرەی ئەمریکا ئەو پـرۆژه بڕیارەی په‌سه‌ند نه‌کرد که ڕێگه‌ی به باڕاک ئۆباما ده‌دا ڕاسته‌وخۆ یارمەتیی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه بدا‌و پڕچەکیان بکا. کۆنگرە دەڵێ بۆ وەها کارێک دەبێ ڕەزامەندیی حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق وه‌رگیرابێ.
لەو پڕۆژە بڕیارەدا کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه بەبەشداریی ١٠٠ ئه‌ندامی کۆنگرەی ئەمریکا خرایە دەنگدانەوە، ٥٤ سیناتۆر پشـتیوانیان لەو پڕۆژە بڕیارە کرد، به‌ڵام 45 سیناتۆریش ڕه‌تیان کرده‌وه. به‌پـێی قانوونی کۆنگرەی ئەمریکا ده‌بوا به لایه‌نی که‌م ٦٠ سیناتۆر پشـتیوانییان لەو پڕۆژەیە کردبا تاوه‌ک قانوون په‌سه‌ند کرابا.
لەو کۆبوونەوەیەدا سیناتۆر جۆنی ئێرنست له پارتی کۆماریخوازەکان گوتی کورده‌کان 1 میلیۆن‌و ٦٠٠ هەزار ئاواره‌ی عێراق و سورییەیان له خۆیان گرتووه که زۆربه‌یان له که‌مینه ئایینی‌و نەتەوەکان وه‌ک مهسیحیـهکانن. ئەو گوتی پـێشـمه‌رگه له مه‌یدانی شه‌ڕدا نیشانی داوه له به‌رامبه‌ر داعشدا به‌هێزه، بۆیه شایه‌نی یارمەتیدانی ڕاسته‌وخۆیه.
سیناتۆر باربرا باکسه‌ر، لە حیزبی دیموکراتەکانیش پشـتیوانی له قسه‌کانی سیناتۆر جۆنی کرد‌و گوتی بڕیارێکی ئاسانه و ئەمریکا ده‌خاته ڕیزی وڵاتانی وه‌کو به‌ریتانی و ئاڵمان،تورکیە، کانادا، فەڕانسە، ئۆستڕاڵیاو ئه‌وانی دیکه کە ڕاسته‌وخۆ کوردیان پـڕچه‌ک کردووه. ئەو گوتی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره که‌مترین شته بۆ کورد که ڕۆژ له دوای ڕۆژ لە شەری داعشدا خوێن دەداو کوژراو و برینداری بۆ دەدا.
لە درێژەی ئەو باسانەدا سیناتۆر جاک ڕیدی لە دیمۆکراتەکان پـرۆژه بڕیاره‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و گوتی ئه‌وه په‌یامێـک به عێراقیـیه‌کان ده‌دا که ئەمریکا پشـتیوانی له کورد ده‌کات نه له یهکپارچهییو سه‌روه‌ریی عێراق، ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌کان له دژی داعش ئاڵۆز ده‌کا و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کان له ناوچه‌که‌ش ئاڵۆزتر ده‌کا.
ئەو گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م پـرۆژه بڕیاره په‌سه‌ندبکرێ ئه‌وا وه‌ها لێکده‌درێته‌وه ئەمریکا نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان نادا، به‌ڵکو که‌لێن له نێوان عێراقیـیه‌کاندا دروست ده‌کا، ئه‌وه‌ش بۆخۆی هه‌ڵه‌یه.