سیروان ئاروەند، برای شەهید مەنسوور ئاروەند دەڵێ کورد بە ئێعدامی ڕۆڵەکانی بە چۆکدا نایەو لە داواو مافەکانی پاشگەز نابێتەوە.
سیروان ئاروەند دەڵێ سەرەڕای فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانو ئەو زەبرو زەنگەی خستوویانەتە سەر بنەماڵەکەیم بەڵام هاوسۆزیو هاوخەمیی خەڵکی مەهابادو شارەکانی دیکەی کوردستان لەگەڵ بنەماڵەکەی کەم وێنەو چاوەڕواننەکراو بووە.
ئەو دەڵێ ناوەندە ئەمنیەتییەکان نەک تەرمی براکەیان ڕادەستی بنەماڵە نەکردۆتەوە، شوێنی ناشتنەکەشیان ئاشکرا نەکردوەو فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر بنەماڵە تا سەرەخۆشیی بۆ دانەنێن.
لێدوانی سیروان ئاروەند بۆ ” کوردستانو کورد”