مایكێل لێدێن، تازه ڕاڤه‌كاری پاوانخوازی ئه‌مریكا له نامه‌یه‌كدا ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی میللیی نوێی ئه‌مریكا ئامۆژگاری ده‌كا و ده‌ڵێ، له جیاتی پێداچوونه‌وه به به‌رجام له بیری گۆڕینی ڕێژیمی ئێران‌دا بن.
به‌پێی ڕاپۆرتی فارس، مایكێل لێدێن كه ئه‌ندامی “بنیادی داكۆكی له دێموكراسی”یه، له نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵادا داوای له جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نوێی ئه‌مریكا كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی داڕشتنی سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی به دۆناڵد ترامپ ڕابگه‌یه‌نێ كه به‌رجام مه‌سه‌له‌یه‌كی لاوه‌كییه و له بیری سیاسه‌تی كه‌لانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بن و ڕێژیمی ئه‌و وڵاته پێویستی به گۆڕین هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌نووسێ، “ته‌نیا ڕێكارێك ئێمه به سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌كاته‌وه، لاوازكردنی ڕێژیمی ئێران و پشتیوانی له نه‌یاران و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانییه. ئه‌وه‌ش زۆر وه‌ك شووڕه‌ویی پێشوو ده‌چێ كه چۆن توانیمان له‌به‌ر یه‌كی هه‌ڵوه‌شێنین به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌توانین ڕێژیمی ئێران له خشته به‌رین و خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ئازاد بكه‌ین.”
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ده‌ڵێ، پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌ڕ له لایه‌ن ترامپه‌وه به مه‌به‌ستی ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
نه‌قه‌وی حوسێنی به ئیسنای ڕاگه‌یاند كه دانانی جۆن بۆڵتۆن، گه‌مارۆی نوێ، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ناوكی، به‌رنامه‌ی مووشه‌كی، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ده‌ستێوه‌ردان له ناوچه هه‌موو بیانووگه‌لێكی كه به كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ده‌گرن و هه‌موویان ڕه‌د ده‌كاته‌وه.