بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە کە ناسراوە بە رۆژی شەهیدان، تێکۆشەرانی دێموکرات بە چالاکیی تەبلیغی خۆیان لە یادکردنەوەی ئەو بۆنە نەتەوەییەو هەروەها ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل بەردەوامن.
هەر لەو پێوەندییەدا کوردانی ئیلامی نێشتەجێ لە شاری تاران بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسراوەی شۆڕشگێڕانە یادناوی ڕێبەی شەهید “پێشەوا قازی محەممەد” و شەهیدانی سەرفەرازای ڕێگای ئازادی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
هەروەها لە ڕۆژی ڕابردوو ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دێهلۆڕان بە نووسینی دروشم ، یادی ڕێبەرانی سەهیدی حیزب و درێژەدرانی ڕێبازی پێشەوایان کردەوە.
بە پێی هەواڵێکی دیکە لە یادی ٧١مین ساڵیادی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە چالاکییەکی دیکەدا لایەنگرانی حیزب و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنێکی بەرچاو لە سەرجاددەی ئاوایی سوێرووی بانە ئاڵای کوردستانیان هەڵکرد و بەمجۆرە وەفاداریی خۆیانیان بە ئامانج و دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان و سەرۆکۆماری پێشەوا قازی محەممەد سەلماند.