لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا یادی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە شاری سەرواڵەی ئیلام بەرزڕاگیرا.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٠ی خاکەلێوە کە هاوکات بوو، لەگەڵ ساڵرۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، لە شاری سەراوڵەی ئیلام ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە ، بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی پێوەندیدار یادو ناوی یەکەم سەرۆکۆماری کوردستان و هاوڕێیانی کە لە پێناوی سەربەستی گەلی کورد گیانیان بەخشی، بەرز ڕاگیراو ، هەروەها بەرانبەر بە سەرجەم شەهیدانی حیزب و گەل وەفادراییان نواند.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە پارێزگای ئیلام چەندین ساڵە لە سەرجەم بۆنە نەتەوەییەکان لە ئەوپەڕی خەمخۆری و بوێرییەوە چالاکییان هەیە و ئەمساڵیش لە یادی ٧١مین ساڵیادی شەهید کرانی پێشەوا قازی محەممەد کە بە رۆژی شەهیدان ناسراوە لە چالاکییەکی تەبلیغیدا وەفاداریی خۆیانیان بە حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕێباز و ئامانجەکانی پێشەوا قازی محەممەد سەلماند.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین ، لە سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی لە خەڵکی ئیلامی کوردپەروەر دەستخۆشی لێ دەکاو، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.