لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا کە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە کە ناوەزد کراوە بە رۆژی شەهیدان ، یادی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و مافخوازی کوردستان بەرز ڕاگیرا.
بە بۆنەی١٠ی خاکەلێوە ، لە شاری کوردپەروەری مەهاباد ، لە چالاکییەکی تەبلیغیدا، یادوناوی شەهیدی ڕێبەر، پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی کە لە پێناوی سەرخستنی نەتەوەکەیان گیانی خۆیانیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی کرد، بەرز ڕاگیرا.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی پێشەوای کوردان ، بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ ئامانج و ڕێبازی شەهیدانی کوردستان, پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی لە شاری مەهاباد کە بۆ جارێکی دیکە بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە: گەڕەکی ئەرمەنیان و کووچەی ئیدارەی کار ، و چەندین شەقام و گەڕەکی دیکەی ئەوشارە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تێکۆشەرانی درێژدەری ڕێگای پێشەوا و هەڤاڵانی لە شاری مەهاباد, بەرز دەنرخێنێ و سڵاویان بۆ دەنێرێ.