بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە دەستمان گەشتووە، رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ٩٧ی هەتاوی خاتوو خەجیجە مەجیدی دایکی شەهیدان خدر و هەوشینی مەجیدی کۆچی داویی کردووە. خاتوو خەجیج دوو کوڕی بە ناوەکانی خدر و رەحمان ناسراو بە هەوشین پێشکەشی رێگای کوردایەتی و ئامانجەکانی نەتەوەی کورد کردووە. ئەم دوو شەهیدە پێشمەرگەی هێزی پێشەوا بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو دایکە دڵسۆزە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکات و خۆمان لە خەمیاندا بە شەریک دەزانین.











