حوسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری، نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی، ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد ترامپی به “داوه‌ڵ” ناو برد و گوتی ته‌نیا بۆ ترساندن و تۆقاندن به‌كاری دێنن.
حوسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان له كاردانه‌وه‌ی ناساندنی جۆن بوڵتۆن وه‌ك ڕاوێژكاری پله به‌رزی ئه‌منه‌یتی میللیی كۆشكی سپی گوتی، “بوڵتۆن له نێوان سیاسه‌تزانانی ئه‌مریكاییدا پێش ئه‌وه‌ی كه به توندڕه‌وی و شه‌ڕخوازی بناسرێ، به “داوه‌ڵ”یش ناسراوه. داوه‌ڵێك كه ئه‌مریكا بۆ ترساندنی نه‌یارانی به‌كاری دێنێ.”
نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان ڕۆژی ڕابردوو له هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی فارسی ڕاگه‌یاند كه ناساندنی بوڵتۆن وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی میللی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ترامپ شكستی خواردووه و هەروەها ناوبراوی بە مووچەخۆری موجاهدین ناوبرد.
شه‌ریعه‌تمه‌داری گوتی، “ترامپ به‌دوای ترساندنی ئێران و هێرشی نیزامی و له ئاكامدا گه‌یشته به ئارمانجه‌كانیه‌تی و به دیاری كردنی ناوبراو ده‌بێ چاوه‌ڕوانی شه‌ڕی ڕه‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بین.”
سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه به‌رجام نه‌یتوانیوه به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌دا ڕابگرێ و له‌وانه‌یه ده‌ستی ئێرانیشی كراوه‌تر كردبێ.
به‌پێی په‌سندكراوی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا، سه‌ركۆمار ده‌بێ له ماوه‌ی 120 ڕۆژدا له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌مارۆكان لە دژی ئێران بڕیار بدا.
ترامپ دوایین جار ڕۆژی 22ی به‌فرانبار هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌مارۆكانی درێژ كرده‌وه و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ دوایین جاریش بێ و به‌رده‌وام پێداگریی له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه و وتووێژ له ڕێكه‌وتنی ناوكی ده‌كا.
هه‌ندێك له ڕاڤه‌كارانی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه دانانی جۆن بوڵتۆن و مایك پومپئۆ له كابینه‌ی ترامپ، فشارهێنانی زیاتر بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێرانه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له حاڵێكدا وتووێژ له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕه‌د ده‌كاته‌وه كه جۆن بوڵتۆن به پێچه‌وانه‌ی ترامپ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ئه‌و ڕێكه‌وتنه به پێداچوونه‌وه‌ش باش نابێ و ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌توانین پێش به فراوانخوازییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگرین.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی خامنه‌یی ده‌ڵێ، بوڵتۆن وه‌ك پشیله‌یه‌ك وایه كه ئه‌دای پڵینگ ده‌رێنێ و به هه‌ڕه‌شه و ترساندن و تۆقاندنه‌كانی ناوبراو هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته پێك نایه.