شەوی ٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٨ له ده‌ڤه‌ری واشنگتۆن شه‌وئاهه‌نگێك بۆ پیرۆز كردنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز له لایه‌ن كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه تێیدا خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌ده‌ر له ڕه‌نگ و ئینتیمای حیزبی به‌شدارییان كردبوو و ده‌سپێشخه‌ریی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌كه بوون بۆ پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه له لایه‌ن كاك محه‌ممه‌د داستان وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌ستی پێكرا و دواتر به بڵاو كردنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان به‌رنامه‌كه درێژه‌ی پێدرا.
سروودی خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی، بڕگه‌یه‌كی تری به‌رنامه‌كه بوو كه به شێوه‌یه‌كی ده‌سته‌جه‌معی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرا.
دواتر په‌یامی نه‌ورۆزی له لایه‌ن كاك مراد ئه‌حمه‌دی خوێندرایه‌وه. کاک مراد باسێکی لە مێژوی نەورۆز و ئاگری نەورۆز کرد کە چۆن گەلی کورد لەگەل ھاتنی نەورۆز خۆی نوێ دەکاتەوە و بەگژ داگیر کەران دا دەچێتەوە.
هەروەها گوتی دوژمنان ھەمیشە رێگرن لە بەرێوەبردنی نەورۆز و کوسپ دەخەنە بەردەمی چالاکانی ناوخۆ و زۆر بێ بەزەییانە بە ھەموو کەرەستەیەک کە لە بەر دەستیانە کوردانی پێی سەرکوت دەکەن.
بەڵام ئەمساڵ دیتمان کە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان چۆن یەکگرتووانە بە ھێما نەتەوەییەکان زۆر چاو نەترسانە ئەو رۆژە پیرۆزەیان بەرز راگرت.
لە دوابه‌شی به‌رنامه‌كه‌دا مه‌هتاب خانم سه‌روه‌ری په‌خشانێكی له‌سه‌ر چه‌مك و مانای نه‌ورۆزی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.
شایانی باسه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مه‌به‌ستی لێكترنیزیك كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کوردانی نیشتەجێی لە دەڤەری واشنگتۆن ، له باری كۆمه‌ڵایه‌تی و به تایبه‌تی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ته‌واوی حیزبه‌كان بوو.