لە شنۆ کچێکی تازەلاو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی جۆزەردان، پەریسا پەروانە وەتەن، کچی هەباس لە شاری شنۆ بە داخەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە هۆی خۆکوشتنی ئەو کچە تازەلاوە کە قوتابیی پۆلی دووهەمی دواناوەندی بووە هێشتا ڕوون نەبۆتەوە .
خۆکوژیی پەریسا لە حاڵێک دایە کە ئەوە سێهەمین خۆکوشتنی کچان لە شاری شنۆ لەماوەی کەمتر لە یەک مانگی رابردوو دایە. مریهم شههریاری، کچی ڕهزا شههریاری 13 ساڵ، تازەلاوێکی دیکە بوو کە هەر لە شاری شنۆ و دوو حەوتوو لەوە پێش بههۆی کێشهی خێزانی خۆی ههڵاواسیو کۆتایی به ژیانی هێنا.
هەروەها رۆژی چوار شەممە ٢٠ی جۆزەردان، لاوێکی تەمەن ١٩ساڵ بە ناوی”هادی حەیدەری” خەڵکی گوندی “گوڵانە” سەر بە شاری دیواندەرە لە رێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوەو تا ئێستاش هۆکاری خۆ کوژییەکەی روون نەبووەتەوە هەر هەمان ڕۆژ کچێکی تەمەن ١٧ساڵە بە ناوی “مەرزیە ئەحمەدی” خەڵکی “قەلەڕەشی” شاری سەردەشت خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لە شاری مەریوانیش کچێک بە ناوی “ئالان رەزاپوور” رۆژی هەینی ٢٢ی جۆزەردان، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانە لە کاتێکدا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ئاماری خۆکوژییەکان لە کوردستان زیادی کردوە کە ناوەندە حکوومەتییەکان هیچ هەڵوێستو کاردانەوەیەکیان بۆ دۆزینەوەی هۆکار و پاڵنەرەکانی ئەو خۆکوژییانە نەبوە.
شایانی باسە هەژاری، بێکاری و نەبوونی دەرەتانی کار لە کوردستان بە کۆمەڵێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی دادەنرێن.