دراوی ئێرانی بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابه‌زی و نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکا بۆ یه‌كه‌م جاره، به‌ربه‌ستی‌٥٠ هه‌زار ریالی بڕی، ئابووریناسان لەسەر ئەو بڕوایەن، هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوو، ڕیاڵی ئێرانی نزیكه‌ی چاره‌كێك له به‌های خۆی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار له‌ده‌ست دا و نرخی دۆلارێک گه‌یشته ٥٠٨٦٠ ریالی ئێران.
کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە مەبەستی ڕێگری‌کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار له مانگی ڕابردوودا چه‌ندین ڕێكاری گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کە پێش بە دابەزین ریاڵ بگرێ، له‌و پێوەندییەدا، ژماره‌یه‌كی زۆری خەڵک دەسبەوەر کرد لەبەر ئەوەی کە مامەڵەکردن بە دروای بیانی قەدەخە کرابوو و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی سوودی به‌رزكرده‌وه، جگه له‌وانه‌ش به‌میلیۆنان دۆلاریشی كڕی و خستیە نێو بازاڕەکانەوە. دیسان کاریگەریی لەسەر نرخی دراوی ئێران بە شێوەیەکی باش نەبوو تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا.
ئابووریناسان مەزندەی ئەوە ده‌كه‌ن کە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كه له ساڵی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ ئێران واژۆی كردبوو، بكشێته‌وه، ئه‌وه‌ش مانای دووباره سه‌پاندنی گەمارۆکانە، كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئابووری ئێران ده‌بێ.