نوێنه‌رێكی مه‌جلیسی شواری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌ندكراوانی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێ له ساڵی ١٣٩٧ زیندانی دیكه دروست بكه‌ین.
محه‌ممه‌د كازمی، نوێنه‌ر و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی قه‌زایی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له ئێران، ده‌بێ بینای دیكه بۆ زیندانه‌كانی ئێرانه‌وه زیاد بكرێن یان له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی به‌ندیخانه‌ی نوێ دروست بكرێ.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه له وڵاتانی پێشكه‌وتوو زیندانه‌كان داده‌خه‌ن.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، به‌ندیخانه‌ی ئێڤین جێگه‌ی ئه‌و هه‌مووه به‌ندكراوه‌ی نابێته‌وه و پێی باشه كه ئه‌و زیندانه بفرۆشترێ و به‌ندیخانه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ده‌ره‌وه‌ی شاری تاران دروست بكرێ و ئه‌وه‌شی گوت له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانی هه‌ر پێویسته به‌ندیخانه‌ی دیكه دروست بكرێ.
شایانی باسه ناوبراو ته‌نیا ئاماژه به ته‌نگی و چووكی و جێگه‌و ڕێگه‌ی به‌ندیخانه‌كان كردووه‌ته‌وه بۆ باس له زۆربوونی به‌ندكراوان ناكاته‌وه كه به شێوه‌یه‌ك پێش به ده‌سبه‌سه‌ركرانیان بگرن ئه‌و تێچوویه‌ی بۆ دروست كردنی به‌ندیخانه‌كان ترخان ده‌كرێ با بۆ پێش‌گرتن به تاوانه‌كان خه‌رج بكرێ