وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا ١٠ كه‌سایه‌تیی سه‌ربه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت كه چالاكیی تێكده‌رانه‌ی سایبێرییان له زانكۆكانی سه‌راسه‌ری جیهاندا هه‌بووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به‌م گه‌مارۆ نوێیه‌ی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی له خۆی نیشان دا و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكای به دوژمنكارانه زانی.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ١٠ كه‌سایه‌تی و شیركه‌تی سه‌ربه سپای پاسداران كه ده‌ستیان له هه‌ككردنی سه‌دان زانكۆی ئه‌مریكا و نێوده‌وڵه‌تی و ده‌یان شیركه‌تی و به‌شه ده‌وڵه‌تییه‌كانه ئه‌مریكادا هه‌بووه، له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆی هاویشت.
ڕۆژێك پاش گه‌مارۆخستنه‌سه‌ری ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تی و شیركه‌تانه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ده‌نگ هات و به ناقانوونی و دوژمنكارانه‌ی ناوبرد.
جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه گوتی، ڕێژیمی ئێران له هه‌وڵه تێكده‌رانه‌كانی له ناوچه و له هه‌موو جیهان به‌رده‌وامه و له ڕێگه‌ی هێزه سایبێریی سپای پاسدارانه‌وه له هه‌وڵی دزینی زانیاری له شیركه‌ت و زانكۆكانی جیهان دایه.