عومەر باڵکی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ ئیعدام‌و سەرکوت ناتوانێ کورد لە داواکانی پاشگەز کاتەوەو ئەگەر کورد بە ئێعدام چاوترسێن کرابا، لە سەنگەری خەباتدا نەدەما.
عومەر باڵکی لە پێوەندی لەگەڵ ئێعدامی مەنسور ئاروەند، ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ ی جۆزەردان لەداردرا دەڵێ: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە ئێعدامی مەنسوور ئاروەندو مەنسوورەکان دەیانهەوێ چ پەیامێک بدەن بە خەڵکی کوردستان کە هەتا ئێستا لە ماوەی ٣٦ ساڵ دەسەڵاتدارەتیی ئەو ڕێژیمە بەو هەموو قەتڵو عامو کوشتارە نهیانگهیاندووه، له ئیعدامی ٥٩ لاوی مههابادیرا که ٣٣ سال لهوهپێشو ڕاست له‌و مانگه‌دا بێ سه‌رو شوێن کران هه‌تا کوشتاری خه‌ڵکی گونده‌کانی قاڕناو قهڵاتانو کانی مام سه‌یده‌و ده‌یان گوندی دیکه‌و ته‌قه کردن له کاسبکارو کۆڵبه‌ری سه‌ر سنوره‌کان هه‌تا ته‌قه کردن له خۆپیشاندانه ناڕهزایهتییەکهی مه‌هاباد به مه‌رگی فه‌ریناز خوسرهوانیو ئیعدامی مه‌نسور ئاروه‌ند، هه‌موو ئه‌وانه‌و به دهیانو سه‌دان کرده‌وه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی دیکه که ده‌رحه‌ق به گه‌لی کوردیان کردوه نەیتوانیوهو ناشتوانێ حهرهکهتو به‌ره‌وپێش چوونی جووڵانه‌وه‌ی میللی‌و دێموکراتیک گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاگرێ‌و پێشگیری لێ بکا.
ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەڵێ ئه‌گه‌ر ئیعدام‌و له سێداره‌دان‌و ئهزیەتو ئازار کاریگه‌ری له سه‌ر ڕاوه‌ستانی خه‌بات بۆ ئازادی‌و ڕزگاری هه‌بوایه، هه‌ر له دوای له سێداره‌دانی پێشه‌واو هه‌ره‌سهێنانی کۆماری کوردستان ده‌بوایه ڕه‌وڕه‌وی خهباتو تێکۆشان له جووڵه که‌وتباو هیچ تاکێکی کورد باسی له ماف‌و ئازادیه‌کانی گه‌لی کورد نه‌کردبایه، به‌ڵام ده‌بینین کاروانی خه‌بات به‌رده‌وامه‌و خۆێنی بە ناحه‌ق ڕژاوی مه‌نسور ئاروهندو هه‌زاران شه‌هیدی دیکه ده‌بنه هه‌وێنی زیاتر سووربوونمان له سه‌ر درێژه‌دانی خه‌بات بۆ وه‌دست هێنانه‌وه‌ی مافه زه‌وت کراوه‌کانمان