ههیئهتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بهشداریی لە ریوڕەسمی پەنجاو هەشتەمین ساڵیادی دامەزرانی پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریە کرد.
لە سەر بانگهێشتنی فەرمی پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریە ئێواری ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٤-٦-٢٠١٥ی زایینی، شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە سوئیس بەشداری یادی دامەزراندنی پاریی دێموکراتی پێشڕەوی کورد لە سوریەیان کرد.
لەم کۆڕیادەدا کە بە سەدان کەس لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستانو نوێنەی زۆرێک لە حیزب و ڕێکخراوە کورستانیەکان تێیدا بەشداربوون، پەیامی پیرۆزبایی حیزب بەو بۆنەیە لە لایهن زاهید شاعیری، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سویس پێشکەش کرا.