باوکی تێکۆشەرێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
رۆژی یەک شەممە، ٢٤ ی جۆزەردان حاجی سولتان بابەکری، باوکی کەریم بابەکری، یەکێک تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ هۆی نەخۆشی لە شاری بۆکان کۆچی دوای کردووە.
حاجی سولتان بابەکری مرۆڤێکی سادقو کەسێکی جێگای متمانەی گشت لایەک بوو. ئەو مرۆڤێکی گەلدۆست، نیشتمانپەروەرو دڵسۆز بە گەلو نیشتمان بوو. لە هەموو ماوەی ژیانیدا شانازیی بە حیزبی دێموکڕاتو پێشمەرگەبوونی کورەکەی دەکردو دەوروبەری بۆ کوردایەتی هان دەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری حاجی سولتان بابەکری دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.