پاش تێپەڕینی ١٥ ساڵ، تا ئێستاس كاری پرۆژەی لێدانی سیلۆی ٧٠ هەزار تۆنیی بۆكان تەواو نەبووە.
جەماڵ خوسرەوی، فەرمانداری مەهاباد لە كۆبوونەوەیەكدا كە بە بۆنەی دەستپێكی حەوتووی جیهادی وەرزێڕی بەڕێوەچوو، بەڵێنی داوە كە كاری دامەزراندنی ئەم سیلۆیە دەست پێ بكرێتەوە، ئەوە لە حاڵێك دایە كە ١٥ ساڵ لەمەوبەر قوڵینگی دەسپێكی كاری ئەم سیلۆیە لێدراوە، بەڵام بەهۆی تەرخان نەكرانی ئیعتیبار لە لایەن دەوڵەتەوە، تا ئێستاش دروستبوونی ئەم سیلۆیە تەواو نەکراوە.
ڕاگیرانو تەواو نەكرانی ئەم پرۆژەیە لە حاڵێكدایە كە شاری بۆكان بە ئەنباری دانەوێڵەی پارێزگای ورمێ ناسراوە، بەڵام ئەم شارە بەم بارستاییە باشەوە، لە بوونی سیلۆیەكی شیاو بۆ پاشەكەوت كردنی گەنم بێبەشە.
جێی باسە گەڵاڵەی دامەزراندنی سیلۆیەكی ٧٠ هەزار تۆنی بە بوودجەی زیاتر لە ٥ میلیارد تمەن لە شاری بۆكان ساڵی ١٣٨٠ پەسند كرا، بەڵام تا ئێستا ئەم پرۆژەیە لەگەڵ زۆر گرفتی وەك كەمیی ئیعتیبار بەرەوڕوو بۆتەوەو تەرخان نەكرانی بوودجە لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا، بۆتە هۆی ڕاوەستانی كاری ئەم پرۆژە گەورەیەی پاشەكەوتكردنی بەرهەمی ستراتژییكی گەنم لەو شارەدا