لە شاری سنە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ و هەورەها بە مەبەستی بەڕێوەبردنی بۆنەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە ژێرناوی “نەورۆزی پێکەوەبوون” چالاکیی تەبلیغی کرا.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری سنە بە بۆنەوەی بەڕێوەبردنی “نەورۆزێکی بەشکۆ” چالاکیی تەبلیغاتییان بەرێوەبرد.
ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغییەدا لە چەندین شوێنی بەرچاوی شاری سنە ، تراکت و نووسراوەی پێوەندیداریان بڵاو کردەوە.
ئەوشوێنانەی لە شاری سنە کە بەبۆنەی نەورۆزەوە چالاکیی تێدا کراون بریتین لە: خیابانی ئەدەب و شەھرەکی کەرباسچی و لەگەڵ چەندین شەقام و گەڕەکی دیکەی ئەوشارە
شیاوی باسە حەوتەی لەمەو پێش ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران کە یەکێک لەوان حیزبی دێموکراتی کوردستانە، بانگەوازێکی ڕوو بەسەرجەم خەڵکی کوردستان لە ژێرناوی ” نەورۆزی یەکبوون” بە مەبەستی خەبات و تێکۆشانی هاوبەش بڵاوکردەوە.
هەروەها لە رۆژانی ڕابردووش لە شارەکانی مەهاباد و کرماشان و بانە چالاکیی هاوشێوە بەڕێوەچوو.