ژنه به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران له فڕۆكه‌خانه ده‌سبه‌سه‌ركراوه و ماوه‌ی ٣ حه‌وتوویه چاره‌نووسی ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، شه‌تاو فاڕووقی، ڕۆژی ١٢ی ڕه‌شه‌ممه له كاتی گه‌ڕانه‌وه له توركیه بۆ ئێران له فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌ورێز له‌گه‌ڵ ٢ منداڵه‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه بۆ زیندانی سنه گواسترایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو ده‌ڵێ، شه‌تاو فاڕووقی له‌گه‌ڵ 2 منداڵی خۆی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دی ١٣ ساڵه و ئاڵا ٥ ساڵه كه بۆ چاوپێكه‌وتنی بارزان فاڕووقی هاوسه‌ری هاتبوونه‌وه ئێران ده‌سبه‌ركران.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، پاش 2 ڕۆژ له لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه بنه‌ماڵه‌ی فاڕووقیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه منداڵه‌كانیان له كانوونی “ته‌ربیه‌ت و ئیسلاح”ی سنه وه‌رگرنه‌وه.
تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به تاوانی ئه‌و ژنه ده‌سبه‌سه‌ركراوه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و ئیزنی چاوپێكه‌وتنی پێنه‌دراوه. شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه به هۆی چالاكی مه‌زهه‌بی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرابێ.