سەدری ئەعزەمی ئاڵمان داوای یەكگرتوو مانەوەی وڵاتانی 1+5 بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكانی دژی ئێرانه.
ئانگێلا مێركێل سەدری ئەعزەمی ئاڵمان، داوای لەم وڵاتانە كردووە كە لە دانوستانه ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئێراندا بەشدارن، لە هەر هەوڵێكدا كە بڕیار لەسهر ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكاندا بدرێ، بە شێوەی یەكپارچەو بە پێی بەرنامەیەكی یەكگرتوو لەگەڵ یەكتر بمێننەوە.
ئهو قسانهی مێرکێل لە حاڵێك دایە كە ڕووسیە ڕۆژێك پێشتر ڕایگەیاندبوو كە پەدافەندی قهڵغانی مووشەكیی ناسراو بە “ئێس ـ 300” بۆ ئێران دەنێرێ، ئەم بابهتهش لەگەڵ دژایەتیی ئامریكاو ئیسراییل بەرەوڕوو بۆتەوە.
سەدری ئەعزەمی ئاڵمان وێڕای ڕاگهیاندنی پێشكەوتنهکان لە ڕێككەوتنی لۆزان، لە وڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە هەوڵی موسكۆ لە بابەت هەڵوەشاندنەوەی قەدەغە كرانی ڕادەست كردنی قەڵغانی ئێس _ 300 بە ئێران، داوای لە هەموو لایەك كردووە تا ئەو جێیەی كە دەتوانن لە ڕەوتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكاندا بە شێوەیەكی یەكگرتووانە بجووڵێنەوە.
مێركێل لە بێرلین و لە كۆنفرانسێكی خهبهریی هاوبەش لەگەڵ سەرۆك وەزیری هولەنددا گوتی: “لە دانووستانەكان لەگەڵ ئێراندا هەوڵێكی زۆر دراوە و ئێستاش زۆر كاری دیكە ماوە كە دەبێ بە هاوكاریو یهکیهتیی وڵاتانی 1+5 بیكەن.”
جێی باسە دانووستانە ئەتۆمییەكان لە ئاستی جێگرانی وەزیرەكانی دەرەوە، لە مانگی بانەمەڕدا دهست پێدهکهنهوه.