هەیئەتێکی کومیتەی هولەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی حیزبی سوسیالیستی ئەو وڵاتەدا بەشداری کرد.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ ی جۆزەردان، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی هولەند، بە سەرپەرستیی ڕەزا محەمەد ئەمینی، بەرپرسی کومیتەو هاوڕێیەتی موحسین خانەو ڕەوەز محەمەد ئەمینی، بەشدارییان لە سمینارێکی پارتی سوسیالیستی هوڵەند کرد کە لە ژێر ناوی کێشەی داعش و مەترسییەکانی رێکخرابوو.
لەو سمینارە دا کە چەندین کەس لە ئەندامانی ڕێبەری ئەو حیزبە و کۆمەڵێکی بەرچاو لە پارلەمانتار و کەسایەتی سیاسی هۆڵەندیو بیانیی تێدا بەشدار بوون، ئاوڕێکی جیدی درایەوە لە چۆنیەتی سەرهەڵدانو گەشە کردنی ڕیکخراوی تێرۆریستی داعشو مەترسییەکانی بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیو چۆنیەتی بەرئەنگار بوونەوەی ئەو تاقمە مرۆڤ کۆژە بێ بەزەییە. هاوڕێیانی حیزبی بە شێوەیەکی چالاکانە لە باس و خواسەکاندا بەشداریان کرد و ڕاوبۆچی گەلی کوردیان سەبارەت بەو تاقمە و خەبات و خۆڕاگری ڕۆڵەکانی گەلی کوردیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشی بەربڵاویان بۆ سەر خۆرئاوا باشووری کوردستان خستە ڕوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەکە دا هاوڕێیانی کومیتەی هولەندی حیزب توانیان لە نزیکەوە لەگەڵ بەڕیز ” فان بۆمل” ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حێزبە و ئەندامی پارلەمان و یونس گۆران، بەرپرسی کۆمێسیۆنی ڕاوێژکاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەو حیزبە چاوپێکەوتن بکەن و سەبارەت بە چەندین بابەتی پەیوەندی دار بە کێشەی کورد و ئاڵووگۆڕەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە قسە و باسیان کرد.