شیركه‌تی سیمی “سازه”ی سنه مافی بیمه‌ی له كرێكارانی خۆی زه‌وت كردوه و ئاماده نیه ناویان له ئیداره‌ی بیمه بنووسێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، به‌شێك له كرێكارانی شیركه‌تی سیمی “سازه” هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازیی ژماره‌ی یه‌كی سنه، له مافی هه‌بوونی بیمه بێبه‌ری كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سه‌خت و ناله‌باری ئه‌و شیركه‌ته، كرێكاران هیچ ئه‌منیه‌تێكیان نیه.
ئه‌و كرێكارانه پێشتریش به هۆی پێنه‌دانی مووچه و بێڕێیكردن و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی خاوه‌نكار، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردبوو.
ئه‌وه‌نده‌یان فشار بۆ خاوه‌نكاره‌كه هێنابوو كه سه‌ره‌ڕای پێدانی مووچه داوای لێبوردنیشی له كرێكاره‌كانی كردبوو.