به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین كۆڵبه‌رێك له پیرانشار گیانی له‌ده‌ست دا و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ش به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزایی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی راودوونانی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم، كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی مسته‌فا ئه‌حمه‌دپوور، ته‌مه‌ن 21 ساڵ، كوڕی ڕه‌حمان خه‌ڵكی ئاوایی شه‌ختانی سه‌ربه شاری پیرانشار به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی سنووریی قه‌مته‌ره بریندار ده‌بێ و ماوه‌ی 5 ڕۆژ زیندوو مانه‌وه، پاشان بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێته‌وه و به هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
هه‌ر له‌و ڕووداوه‌دا كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی ئه‌میرخان ڕه‌خیده، ته‌مه‌ن 38 ساڵ خه‌ڵكی ئاوایی تركه‌شی سه‌روو چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا گیانی له ده‌ست دابوو.
له‌و پێوه‌ندییه و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی ئه‌میر شێخه، له سنووری سه‌رده‌شت به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزایی به توندی زیانی به‌رده‌كه‌وێ و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ خه‌وێندراوه، پزیشكان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه قه‌تعی نوخاع بووه و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێ ئیفلیج بێ.
كوژران و برینداربوونی كۆڵبه‌رانی كورد له ناوچه سنووره‌ییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعا ده‌كه‌ن كه تا ئێستا تاكه كۆڵبه‌رێك له سنووره‌كانی ئێران نه‌كوژراوه و ناوی قاچاخچیان لێ ناون.