دوای دەنگدانەوەی کوژرانی تالب بەساتیوەند لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی شاری ئیلام، نوێنەری ئەو شارە لە مەجلیس ڕایەگەیاند کە ئەو بەندکراوە لە گرتووخانە بە هۆی سەکتەلێدان، گیانی لەدەستداوە .
ئەو ئیدیعای نوێنەری شاری ئیلام جەلال میرزایی، لە کاتێکدایە بەرپرسانی ئیتلاعات خۆکوژییان بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو خوێندکارە راگەیاندبوو.
چەواشەکردنی ڕاستییەکان لە لایەن بەرپرسانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گیانلەدەستدانی ئەو خوێندکارە کوردە، لە نێوخۆی ولات و دەرەوەی وڵاتش دەنگدانەوەی لێکەوتەوە.
دوای تێپەڕبوونی نیزیک بە مانگێک بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی تالب بەساتیوەند ، لە تازەترین هەڵوێستدا جەلال میرزایی نوێنەری شاری ئیلام لە مەجلیس لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی”ئیسنا” ڕاگەیاندوە کە”تالب بەساتیوەند پاش نائارامییەکان لە ئێران دەستبەسەر کراوە و بە هۆی سەکتەوە لە زیندان گیانی لە دەست داوە.
میرزایی ئیدیعای کردوە کە “بەپێی بەدواداچوونەکان کە بۆ شەهید تالب بەساتیوەند ئەنجام دراوە، ناوبراو کارمەندی ئۆرژانسی شاری مەلەکشای ئیلام بووە و پاش ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان دەستبەسەر کراوەو لە گرتووخانە بە هۆی سەکتەوە گیانی لەدەستداوە.
بەڵام بەپێی هەڕەشەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە بنەماڵەکانیان و هەروەها بە وتەی کەسانی نیزیک بە شەهید تاڵب بەساتیوەند و گەواهی گیانلەدەستدانی، باس لەوە دەکا کە ناوبراو بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی گیانی لەدەستداوە، نەک “سەکتە” لێدان یان پەنا بۆ خۆکوژی بردن.
جێی وەبیرهێناەوەی شەهید تالببەساتیوەند خوێندکاری خەڵکی شاری ئیلام و ئەندامی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری ئیلام رۆژی ٢٩ی ڕێبهندان، لهلایهن هیزه ئهمنییهتهکانی ئهو شاره له ماڵهکهی خۆیدا دهسبهسهر کرا و، بۆ شوێنێکی نادیاری ڕاگوێزرا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەشەمەش بنەماڵەکەیان ئاگادار کردەوە کە ناوبراو لە گرتووخانە خۆی کوشتوە و، تەرمەکەیان بەو مەرجە تەحویلی بنەماڵەکەی دایەوە تا لەژێر چاوەدێڕیی توندی ئەمنیەتیدا بە بێدەنگی، بە خاکی بسپێرن.