پشكی ئێران له گرێبه‌ستی نه‌وتیی 2 مه‌یدانی نه‌وتیی ئێران له‌گه‌ڵ ڕووسیه سه‌دی 20ه.
ئێران 2 مه‌یدانی نه‌وتی به ناوه‌كانی “ئابان” و “پایداری ڕۆژاوا”ی به شیركه‌تی نه‌وتی زاروبژی ڕووسیه دا.
بیژه‌ن زه‌نگه‌نه ده‌ڵێ، سه‌دی 22 مه‌یدانی نه‌وت و گازی دیكه‌ی ئێران ئاماده‌یه به شیركه‌ته بیانییه‌كان بدا.
10 مانگ پێش ڕه‌سمیبوونی گرێبه‌ستی شیركه‌تی میللیی نه‌وتی ئێران و توتاڵی فه‌رانسه، كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاكامدا دووهه‌مین گرێبه‌ست له نه‌سلی نوێی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئیمزا كرد.
بیژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێوڕه‌سمی ئیمزاكردنی ئه‌و گرێبه‌سته گوتی، هه‌ر ئێستا 22 مه‌یدانی نه‌وتی دیكه‌ی ئێران له حاڵی وتووێژكردن دایه كه به شیركه‌ته بیانییه‌كان بدرێ.
ناوبراو مه‌زنده‌ی ئه‌وه ده‌كا كه له ساڵ نوێ‌دا به هۆی پێدانی ئه‌و 22 شیركه‌ته به بیانییه‌كان هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌وڵی ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی بوو به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی دۆناڵد ترامپ و چوونه‌ده‌ری له به‌رنامه‌ی ناوكی زیانێكی گه‌وره‌ی له ئابووریی ئێران دا و زۆربه‌ی شیركه‌ته بیانییه‌كان له ئێران سڵه‌مینه‌وه. به‌ڵام شیركه‌تی زاروبژ نه‌یشارده‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران گرێبه‌ست ئیمزا ده‌كه‌ین و نه له گه‌مارۆ ده‌ترسێین و نه له ئه‌مریكاش.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نه‌كانی ئێران ئه‌و گرێبه‌سته بڕی 674 میلیۆن دۆلار مه‌زنده كراوه. به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته سه‌دی 80ی داهاتی ئه‌و شیركه‌تانه بۆ ڕووسیه و سه‌دی 20شی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێرانه و ماوه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته 10 ساڵ و له ده‌رهێنانی نه‌وت خاویش سه‌رمایه‌گوزاریی ئه‌و شیركه‌ته بدرێته‌وه.
به قسه‌ی وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و گرێبه‌سته له ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه‌دا 67 میلیۆن بۆشكه نه‌وت به هه‌نارده‌ی ئێرانه‌وه زیاد ده‌كا.
زه‌نگه‌نه له به‌شێكی له قسه‌كانیدا ده‌ڵێ ئه‌و دوو شیركه‌ته بڕی 4 میلیارد دۆلاری داهات بۆ ئێران ده‌بێ به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كرد كه چه‌ندین میلیارد دۆلاری بۆ ڕووسیه ده‌بێ.