یەکەمین پەرتووکی فێرکردنی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانستگەی کوردستان بۆ وانەی ”وشەناسی” لە ئاستی کارناسیدا لە شاری سنە بڵاو کرایەوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، یەکەمین پەرتووکی فێرکاریی زمان و وێژەی کوردی لە زانستگەی کوردستان بۆ وانەی “وشە ناسی” لە لایەن “سەعید کەرەمی” نووسەری کورد لە شاری سنە چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئەو کتێبە لە ژێرچاوەدێری توێژینگەی کوردستان ناسیی زانستگەی کوردستان چاپ و بڵاو کراوە.
شایانی باسە بڕیار ئەو کتێبە ساڵی داهاتووی خوێندن وەک سەرچاوەی سەرەکیی وانەی “وشەناسی”، یان مۆرفۆلۆژیی قۆناغی یەکەم بۆ ئاستی کارناسیی باڵا لەلایەن بەشی کوردیی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە بگوترێتەوە.