سه‌رۆكی پۆلیسی فه‌تای پارێزگای ئیلام ڕایگه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی تێلگرامیی ئیلام كراش ئاشكرا كراون و به شێوه‌ی پێویست ههڵسهكهوتیان له‌گه‌ڵ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، سه‌رهه‌نگ عه‌لی جه‌ماڵی گوتبووی، كاناڵێكی تێلگرامی به ناوی ئیلام كراش، واته كراش به مانای عێشقی شاراوه و یه‌كلایه‌نه له نێو خه‌ڵكدا بڵاو بووه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه و هه‌ر بۆیه پاش شناسایی كردنی و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی داخرا و هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێ به پێی قانوون دادگایی بكرین.
تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵی هیچ زانیارییه سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی و سزای ئه‌و كه‌سانه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له ههواڵێگكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابردوو سه‌عید مهنتهزێروئهلمهدی، وته‌بێژی هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه ڕۆژانه 200 كاناڵی تێلگرامی له ئاستی ئێران‌دا داده‌خرێ.