بە پێی هەواڵێک کە لەشاری مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتووە عوسمان ته‌ریق ناسراو به ”عوسمانی نۆشێ” باوکی هاورێی تێكۆشه‌رمان كاك شوكری ته‌ریق، تێکۆشەری دێرین و ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئالمان، به هۆی نه‌خۆشی و له تهمهنی٩٤ ساڵەیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مام عوسمان مرۆڤێكی كورد و نیشتمانپه‌روه‌ری شاری مه‌هاباد بوو و بە هۆی خەمخۆری و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان لە نێو خەڵک جێگای تایبەتی هەبوو.
ناوبراو هەموو کات پشتگیر و پشتیوانی کوڕە شۆڕشگێڕەکەی وهەموو خەباتکارانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان بوو.
مام عوسمان جگه له دڵئاوەڵەیی و به‌خشه‌نده‌یی و مێهره‌بانی، مرۆڤێكی هه‌تا بلێیی مه‌جلیس خۆش و ڕووحسووک بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو باوکە بەڕێزەوە پرسە و سەرەخۆشی لە هاوڕێی ئازیزمان کاک شوکری و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی مام عوسمان به گشتی دەکات و خۆمان لە خەمیاندا بە شەریک دەزانین.