جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران حوکمی 15 ساڵ زیندان و دانی زیاتر لە ٩ میلیۆن دۆلاری بۆ بڕایەوە.
رۆژی ڕابردوو دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری زیندانیکردنی حەمید بەقایی، جێگری مەحمود ئەحمەدینژادی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بۆ ماوەی 15 ساڵ، دا.
جگە لە سزای زیندانیکردنی ناوبراو، دادگا بڕیاری پێبژاردنی نزیکەی 9.9 ملیۆن دۆلار بۆ حەمید بەقایی دەرکردوە.
هەروەها سەرچاوە هەواڵدەرییەکانی ئێران باس دەکەن کە سەپاندنی ئەو سزایە بەسەر جێگری پێشووی مەحمود ئەحمەدینژاد بەهۆی بەکارهێنانی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندیی خۆی و ئەنجامدانی گەندەڵی، ئابووری بووە.
شایانی باسە کە ئێستا حەمید بەقایی لە گرتووخانەی ئێڤین لە شاری تاران دەسبەسەر کراوە.
شیاوی باسە ئەحمەدینژاد سەرۆککۆماری پێشووی ئێران و لە دۆستانی هەرەنیزیکی بەقایی لە کاردانەوەی حووکمی حەمید بەقاییدا ڕایگەیاند: کە بێتو ئەو حوکمە جێبەجێ بکرێ، کۆمەلێک نهێنی لە مافیای سپای پاسداران و گەندەڵیی ماڵی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا دەکا.