سادق زیباكه‌لام، مامۆستای زانكۆ له تاران به تۆمه‌تی هاندانی ڕای گشتی و پروپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی 18 مانگ زیندان و بێبه‌ریكردن له هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی سیاسی و ڕاگه‌یاندن مه‌حكوم كرا.
ڕۆژی ڕابردوو، سادق زیباكه‌لام به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای ڕاگه‌یاند، به‌پێی بڕیاری دادگای ئینقلاب، حوكمی 18 مانگ زیندانی ته‌عزیری و 2 ساڵ بێبه‌ریكردن له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ڕاگه‌یاندن به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به‌پێی قانوون له مۆڵه‌تی 20 ڕۆژه داوای پێداچوونه‌وه‌ی به په‌روه‌نده‌كه‌یدا كردووه.
ڕۆژێك پێشتر سادق زیباكه‌لام به‌و سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌ی گوتبوو كه دادستان حوكمه‌كه‌ی له‌سه‌ر وتووێژی من له‌گه‌ڵ ڕادیۆ ئاڵمان داوه و پێی وایه من ڕای گشتیم شێواندووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو له مانگی به‌فرانباریش له‌گه‌ڵ ڕادیو فه‌رانسه‌ش سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی ئێران وتووێژی كردبوو.
به قسه‌ی ناوبراو لانیكه‌می سزاكه‌ی یه‌ك ساڵ بووه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه پێشتریش پێشینه‌ی هه‌بووه و چالاكیی و پڕوپاگه‌نده‌ی دژی نیزام كردوه حوكمی 18 مانگیان بۆ بڕیوه‌ته‌وه.
ناوبراو له به‌شێك له به‌رگرییه‌كانی خۆی له دادگا ده‌ڵێ، تاوانی من پروپاگه‌نده دژی نیزام نیه من له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خه‌ڵكم بۆ هێنانه سه‌ر سندووقه‌كان هان ده‌دا. ئه‌گه‌ر دژی نیزامم بۆ دوژمانی ڕاسته‌قینه‌ی ئێران به من ده‌ڵێ، “سپاپی ئیتمینانی ڕێژیم.”
پێویست به گوتنه كه سادق زیباكه‌لام له ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی نزیكتره و هه‌ندێك جار به توندی ڕه‌خنه له پاوانخوازان و حكومه‌ت ده‌گرێ. ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ئێران نابێ به توندی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسراییل بكرێ. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌شی له ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی و سیاسه‌تی ئه‌تۆمیی ئێران هه‌یه. زیباكه‌لام پێشتریش له ساڵی 1393 حوكمی به‌ندكرانی ته‌عزیریی بۆ بڕابوویه‌وه.