دوو کرێکاری کورد بە هۆی تەقینەوەی کارگەی دروست کردنی دەوا و دەرمان لە شاری ساوە گیانیان لە دەست دا.
شوناسی ئەو دوو کرێکارە کوردە بە ناوەکانی”سامان ڕەنجبەر” و “حەسەن کورد” ڕاگەیەندراوە.
ئەو دوو کرێکارە کوردە لە “شرکت صنایع دارویی ارسطو” کاریان کردووە کە لە ئەنجامی دروست بوونی کێشەی فەننی تووشی ئەو ڕووداوە بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، پاش سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتاویەکەیانەوە، گیانیان لە دەست داوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: ڕێژەی سووتاوی ئەو دوو کرێکارە کوردە لە سەدا ٧٠ و ٨٠ بووە.
“مەرگی بێدەنگی کرێکاران”، چەمکێکە کە لەنێو چالاکانی کرێکاری ئێراندا سەبارەت بە مەرگی کرێکاران بەهۆی رووداوەکانی کارەوە لە ئێراندا بەکار دەبردرێت.