٩ کەس لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەمە، پێنج چالاکی مەدەنی، بە ناوەکانی “عەدنان حەسەنپوور، ئارمان غەفووری، محەممەد دانش، فەرامەرز محەممەدی، هیوا فیدایی، دیار یەزدانی، ئەحمەد ئێرانپەناه، هیوا نادری و ناسێح باخیشی”، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەو ٩ چالاکە مەدەنییە کوردەیان بە تۆمەتی “بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانیی لە شاری عەفرین”، دەسبەسەر کردووە.
بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، کە لە کۆبوونەوەی پشتیوانیی خەڵکی شاری مەریوان لە شاری عەفرین، چەندین هاووڵاتیی دیکەی کورد دەسبەسەر کراون.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم ٩ چالاکە مەدەنییە کوردە لە گرتووخانەدان.
بە پێی هەمان سەرچاوە هاوکات دوو ئافرەتیش دەسبەسەر کراون کە شوناسیان تا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە لە بەرەبەری بۆنەکانی نەورۆز ڕێژم ترسی لە بەڕیوەچوونی نەورۆزێکی بەشکۆ هەیە و ، هەربۆیە دەیهەوێ گووشار بخاتە سەر چالاکانی مەدەنی بۆ بەڕێوەنەچوون و ڕێگری کردنی لەم ڕێوڕەسمە.
شیاوی باسە بە پێی سەرچاوەیەک بڕیارە ئەمرۆ ئەو چەند چالاکە بە دانانی بارمتە ئازاد ببن.