بارودۆخی بازاڕی دراوی ئێران دووباره خراپتر له جاران بوو. سه‌ڕافی و دۆلار فرۆشه‌كان له فرۆشتنی دۆلار خۆیان بوارد و نرخی هه‌ر دۆلارێكیان به ٤ هه‌زار ٩٠٠ تمه‌ن مه‌زنده كرد و هه‌روه‌ها هه‌ر یۆرۆیه‌كیش به ٥ هه‌زار ٩٠٠ تمه‌ن فرۆشترا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و یۆرۆ و كڕین و فرۆشتنی له بازاڕه‌كانی دراوی تاران ڕاگیرا. نرخی دۆلار له حاڵێكدا به‌رزبوویه‌وه كه له ڕۆژه‌كانی كۆتایی مانگی ڕێبه‌ندان به زه‌بری پۆلیس و توندوتیژی كردنی ده‌وڵه‌ت تا ڕاده‌یه دابه‌زێنرا و به‌ڵام كاتی بوو و ئێستاش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
حوسێن ڕه‌حیمی، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی تاران ڕۆژی ڕابردوو گوتی، به هۆی ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس نرخی هه‌ر دۆلارێك ٥٠٠ تمه‌ن و هه‌ر یۆرۆیه‌ك ٨٠٠ تمه‌ن دایه‌زی.
نرخی دۆلار له ڕۆژانی كۆتایی مانگی ڕابردوو نزیك به 5 هه‌زار تمه‌ن و نرخی یۆرۆ بۆ ٦هه‌زار ١٠٠ تمه‌ن مه‌عامه‌له‌ی پێكرا.
هه‌واڵده‌ریی ئیسنا ڕایگه‌یاند كه سه‌ڕافییه‌كانی فرۆشتنی دۆلاریان ڕاگرتووه. شایه‌تحاڵان پاش ئه‌وه‌ی كه پاسپۆرتیان به سه‌ڕافییه‌كان داوه دیسان پێیان نه‌فرۆشتوون.
بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی پێشتر ڕایگه‌یانمدبوو كه دۆلار به مشته‌ریی ڕاسته‌قینه دبێ و یان داوای پاسپۆرت یان كارتی میللی‌یان لێ بكه‌ن.
به‌و حاڵه‌ش وه‌لی ئه‌لله سه‌یف، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی شێواویی بازاڕه‌كانی دراوی به شه‌ڕی ڕه‌وانی زانی و گوتی، بۆ كاتێكی دیاریكراوه.
ڕه‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه بانكی ناوه‌ندی به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی به‌شێك له كه‌سری بوودجه، بازاڕی دراوی ده‌سكاری كرد.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و یۆرۆ بوو هۆی ئه‌وه‌ی كه داواكاریی كاڵا و شتومه‌كه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ئێران دابه‌زێ. سكرتێری ژووری بازرگانیی تاران گوتی، ئه‌و بارودۆخه ڕاكردنی سه‌رمایه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئابووریناسان وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له سیاسیه‌تی ئابووری حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار فه‌نه‌ری ئاوسانی له ئێران ئازاد كردووه.