سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕۆژی ١٦ی ڕەشەمە بڵاوی کردووەتەوە، دەڵێ: “شهوی سێشهمه له سهر چوارشهمه ٦لهسهر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له سهر ١٦ی ڕهشهمهی ١٣٩٦)، هاوڕێ قادر قادری، کادر و فهرماندهی لێوهشاوهی حیزبی دیموکراتی کوردستان که به ماشێنی خۆی به سهردانێک چووبووه مێحوهری بالیسان_چوارقوڕنه، به داخهوه درهنگانی شهو دهدرێته بهر دهسڕێژ و تهرمهکهی که زیاتر له ٢٠ گوللهی وێكهوتووه، له دهوروبهری ماشێنهکهی له نزیک گوندی “ههرتهلێ” دۆزراوهتهوه.”
لە ڕاگەیەندراوەکەی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا ئەوەش هاتووە کە: ” ئێمه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بهکرێگیراوهکانی به ئهنجامدهری تێرۆری ئهو تێکۆشهرهی حیزبمان دهزانین.”
تیرۆری قادر قادری دوابەدوای تیرۆری سەلاح رەحمانی، ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەباح رەحمانیی کوڕی لە شاری هەولێری کوردستانی عێراق بوو کە ئەویش ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٠ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی ڕووی دا و؛ ئەمەش نیشانەی پەرەگرتنی کردەوە تیرۆریستییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە دژ بە ڕێبەران و چالاکانی کوردی ئێرانیی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
ئێمە تیرۆری قادر قادری، کادر و فەرماندەی لێوەشاوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە توندی مەحکووم دەکەین و هاوکات بە بۆنەی لەدەستدانی ئەو کادرە لێهاتووە کوردە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قادری و حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین.
بەدوای شکستی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان و ئەو قەیرانە سیاسییەی کە ئەو بابەتە بەدوای خۆیدا هێنای، دەستی مۆرە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کردەوەی تیرۆریستی دژ بە هێزە کوردییە ئێرانییەکان ئاواڵاتر بووە، بۆیە وشیاریی هێزە کوردییە ئێرانییەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی کردەوەی دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆر لە جاران پێویستتر و زەرووریترە.
بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و چەپی ئێران هەمیشە پیداگرترین بەرگریکاری مافی نەتەوە ژێردەستەکان بۆ خەباتی هاوبەش دژ بە ئیستیبدادی دەستەڵاتدار و کۆتاییهێنان بە زوڵم و هەڵاواردنی نەتەوەیی لە ئێراندا بووە.
لە ڕوانگەی رێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (راە کارگر)، چارەسەری کێشەی نەتەوایەتی، لە گرەوی کۆتاییهێنان بە ستەمی نەتەوەیی و هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم هەڵاواردنە یاسایی و کردییەکانە لەسەر ئەساسی نەتەوە. گەرەنتی مافی نەتەوەکان و دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و بەرگری لە یەکیەتیی ئارەزوومەندانەی هەموو نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران و فیدرالیزمی ناوچەیی، گونجاوترین ڕێگە چارەیە بۆ پرسی نەتەوەیی لە ئێراندا.
بزووتنەوە نەتەوەییەکان لە ئێرانیش دەبێ بەدوور لە هەر چەشنە وەهم و گومانێک لە سەر دەسەڵاتە کۆنەپەرستەکانی زاڵ لە ناوچە و جیهان کە دەیانەوێ بە خراپ کەلکوەرگرتن لە بزووتنەوە نەتەوایەتییەکان ئامانجەکانی خۆیان بەرنە پێشێ؛ هاوپەیمانەکانی خۆی لە نێو بزووتنەوە کرێکارییەکان و جووڵانەوەی شکۆداری ژنان و بزاوتە کۆمەڵایەتییە ڕوو لە گەشەکان لە ئێراندا بدۆزێتەوە هەر دێن و پەرە دەستێنن و خەویان لە چاوی حاکمییەتی کۆماری ئیسلامی تاراندوە.
بێگومان هەر ڕێگایەکی دی بە دەر لەو ڕووبارە شکۆمەندەی بەرەو ئازادی و دێموکڕاسی و ڕزگاریی کۆمەڵایەتی وەڕێ کەتووە، ئاکامەکەی ڕێ ونکردن و هەڵدێرانە.
بڕووخێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی!
بژی ئازادی، دێموکراسی و سوسیالیزم!
هەیئەتی بەڕێوەبەریی رێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (راە کارگر)
هەینی ١٨ی رەشەمەی ١٣٩٦ بەرانبەر بە ٩ی مارسی ٢٠١٨