لەدرێژەی هاوخەمی کردن لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و مەحکوومکردنی تیرۆری یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو حیزبە بەناوی قادرقادری ، چەند لایەن و ڕێکخراوی دیکەی ئێرانی و کوردستانی بە ناردنی پەیام هاوخەمی خۆیان دەربڕی.
هەر لەو پێوەندییە‌دا شوڕای هاوئاهه‌نگیی به‌ره‌ی دێموکراتیکی ئێران له په‌یامێکدا که ڕوو به ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاوی کردۆته‌وه، تێرۆری شه‌هید قادر قادری به‌هۆی نێردراوانی کۆماری ئیسلامیی مه‌حکووم کردوه.
له‌و په‌یامه‌دا هاتووه ئه‌ندامانی شوڕای هاوئاهه‌نگیی به‌ره‌ی دێموکراتیکی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌وپه‌ڕی خه‌م و په‌ژاره‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه ناجوامێرانه‌یه سه‌ره‌خۆشیتان لێ ده‌که‌ین. ئێمه ده‌زانین که کۆماری ئیسلامی ده‌ستی به خوێنی ده‌یان هه‌زار لاو و ژن و پیاو و منداڵی ئه‌و نیشتمانه سووره و، له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زموونی هه‌موو جۆره جینایه‌تێکی ئه‌و ڕێژیمه گه‌نده‌ڵه‌یان کردوه و هه‌تا ئه‌و ڕێژیمه‌ش مابێ، جینایه‌ت و ترۆر و مرۆڤکوژییه‌کانی خۆی هه‌ر درێژه پێ ده‌دا.
به‌ره‌ی دێموکراتیکی ئێران ده‌ڵێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێژیمه تێرۆریستییه‌دا ده‌بێ بوه‌ستین و یه‌کیه‌تی و هاوپێوه‌ندییه‌کی به‌ربڵاو دروست بکه‌ین و به یه‌کڕیزی بتوانین ته‌ختی به‌ختی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌رگێڕین.
به‌ره‌ی دێموکراتیکی ئێران له کۆتایی په‌یامه‌که‌یدا هاوخه‌میی خۆیان سه‌باره‌ت به تێرۆری شه‌هید قادر قادری له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌که‌ی دووپات کردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندوه که به‌ره‌ی دێموکراتیکی ئێران هه‌موو کاتێ خۆی به پشتیوانی حیزبی دێموکرات ده‌زانێ.
هەروەها هاوکات لەگەڵ هاوخەمی کردنی لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئێرانی و کوردستانی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان، دۆستان و لایەنگرانی ئەوحیزبەش لە نێوخۆی وڵات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادوناوی شەهید قادر قادری”یان بەرزڕاگرت.
شیاوی باسە بنەماڵەی ئەو شەهیدەمان لە دووتۆی پەیامێک‌دا سپاسی هاوخەمی و ئەمەگناسی سەرجەم خەمخۆرانی حیزب و درێژەدەرانی ڕێگای شەهیدانیان کردوە.